کوژرانی دوو سووتەمەنیبەر، بەهۆی تەقەی هێزە حکومییەکانەوە
دوینی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری 1404 لە کەهنوج، هێزە حکومییەکانی سەر بەڕژیمی ئاخوندی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سووتەمەنیبەر کرد، کە ئەم تەقەکردنە بووە هۆی وەرگەڕان و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە. بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، دوو سووتەمەنیبەر، یەکێکیان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ، کوژرا.ناسنامەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە، بنیامین ناروویی ١٧ ساڵە، کوڕی حەبیب، و عەبدولباسیت ناروویی ٢٧ ساڵە، کوڕی ئەسەدوڵڵا، هەردووکیان خەڵکی قەڵاگەنج بوون و نیشتەجێی ئەوێ بوون، لەلایەن "حال وش"ەوە ئەم هەوڵە تەکیت کراوتەوە.بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقەکردن لە تایەی ئۆتۆمبێلەکە، بووە هۆی لادان و وەرگەڕانی بۆ قەراغی ڕێگا. دوای وەرگەڕانەکە، ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرت و هەردوو سووتەمەنیبەرەکە لەناو ئاگردا سووتان و کوژران. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ڕایانگەیاندووە کە هێزە حکومییەکان دوای گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، هیچ هەوڵێکیان بۆ ڕزگارکردنی گیانی سووتەمەنیبەرەکان نەداوە و تەنها سەیریان کردووە.