چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی خوێندکارانی پزیشکی سێمنان دوای ڕووداوێکی کوشندە

خۆپیشاندانی خوێندکارانی پزیشکی سێمنان دوای ڕووداوێکی کوشندە
خبات میدیا

دوابەدوای ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کە پاسێکی قوتابیان لە سەر ڕێگای خێرای سێمنان-سۆرخێ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش برینداربوون، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەربڵاو لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سێمنان سەریهەڵدا.
پاسەکە کە خوێندکارانی تێدابووە، نزیکەی کاتژمێر 7:40 خولەکی سەرلەبەیانی خۆی بە ترێلەرێکدا کێشاوە و لەئەنجامی ڕووداوەکەشدا دوو خوێندکاری گەنجی فریاگوزاری بە ناوەکانی نێرگس فەتحینژاد (20 ساڵ) و زەینەب شاانی (25 ساڵ) گیانیان لەدەستداوە و 11 خوێندکاریش برینداربوون؛ تێکڕا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سمنان کووسەر، و باس لەوە دەکرێت باری تەندروستی دوو کەسیان باش نییە.

5 مانگ و 30 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆپیشاندانی خوێندکارانی پزیشکی سێمنان دوای ڕووداوێکی کوشندە

خۆپیشاندانی خوێندکارانی پزیشکی سێمنان دوای ڕووداوێکی کوشندە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن