تۆماج ساڵحی، ڕەپێری ڕخنەگر و زیندانی سیاسی پێشوو،گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵک کردووە پشتیوانی زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان بکەن و لەبیریان نەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژەی بە خۆڕاگری زیندانیان کرد لە بەرامبەر فشارەکانی زیندانی رژیم و وتی: سەرەڕای هەموو گرفتەکان زیندانیان هەوڵدەدەن خۆڕاگری خۆیان بۆ کۆمەڵگا نیشان بدەن و مۆڕاڵی بە خەڵک ببەخشن، نابێت ئەوان لەبیر بکەین کە گیراون، تاکە هاندانێک کە زیندانیان پێی دەگات پاڵپشتی ئێمەیە.
ساڵحی بە پێداگری لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان خەڵکی ئێران نووسیویەتی: مرۆڤەکان پێویستیان بە سەرنجی بنەماڵەکانیان هەیە، ئێمە بنەماڵەی یەکترین.