ژمارەی کوژراوان بەهۆی بوومەلەرزەکەی فلیپینەوە بۆ 69 کەس بەرزبووەوە
بەرپرسێکی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان لە فلیپین رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نێوەڕاستی فلیپین بۆ لانیکەم 69 کەس بەرزبووەوە، هاوکات دەیان بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.بەپێی زانیارییەکانی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قووڵاییەکی کەم لە نزیک شاری بۆگۆ لە باکووری دوورگەی سیبو روویداوە، کە شارێکە نزیکەی 90 هەزار دانیشتووی هەیە.دیمەنە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە کارمەندانی نەخۆشخانەکان لەبەردەم فریاکەوتنەکاندا تەرمەکان دەخەنە نێو کیسەی رەشەوە و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ مردووخانەکان دەیانگوازنەوە.