دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ئامادەیە بەردەوام بێت لە کارکردن لەسەر پەیماننامەی چەکی ئەتۆمی لە نێوان واشنتن و مۆسکۆ کە هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتن، پێشنیاری درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێک کردووە.سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، پێشوازی لە پێشنیارەکەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، کرد بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی "نیو ستارت" بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چەکە هێرشبەرە ستراتیژییەکان.ترەمپ سەبارەت بە پێشنیارەکە ڕایگەیاند: "پێدەچێت بیرۆکەیەکی باش بێت بۆ من." ڕێککەوتنەکە چوار مانگی ماوە بۆ ئەوەی لە 5ـی فیبریوری 2026دا ماوەکەی بەسەربچێت.