سێنتکۆم کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی ڕاگەیاند
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە وردی شوێنی محەممەد عەبدولوەهاب ئەحمەد، کە ئەندامێکی باڵای گروپی ئەنسار ئیسلام بوو کە تاقمێکی ترۆریستی سەر بە قاعیدەیە، لە سوریە دەستنیشان کرا.سێنتکۆم ئاماژەی بەوە دا، لە ڕێکەوتی 2ـی ئۆکتوبری ئەمساڵ، هێزەکانیان لە هێرشێکی ئاسمانیی لە سوریە، توانییان ئەو سەرکردە باڵایەی قاعیدە بکوژن.لای خۆیەوە براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شکستپێهێنانی هەوڵ و پلانەکانی ترۆرسیتان بەردەوام دەبن.