دانیمارک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغە دەکات
مێت فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک، لە وتارێکدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستپێشخەرییەکەی ڕاگەیاند؛ بەڵام دیاری نەکرد کە کام تۆڕی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە ژێر قەدەغەکردنەکەوە و چۆن پلانەکە جێبەجێ دەکرێت.فرێدریکسن ڕایگەیاند، "مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا منداڵەکانمان لە منداڵێتییان دەدزێت". بەگوێرەی داتاکان، 60٪ـی کوڕانی دانیمارکی تەمەن 11 بۆ 19 ساڵان پێیان باشترە لە ماڵەوە بمێننەوە تا لە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانیان کات بەسەر بەرن.