چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناتانیاهۆ: میحوەری ڕژیمی ئێرانمان تێکشکاندو ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی

ناتانیاهۆ: میحوەری ڕژیمی ئێرانمان تێکشکاندو ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی
خەبات میدیا

ناتانیاهۆ: میحوەری ڕژیمی ئێرانمان تێکشکاندو ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند "گورزی تووند دەوەشێنن  لە هەر کەسێک کە هەڕەشە لە وڵاتەکەی بکات. ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی تێکشکاندنی میحوەری ڕژیمی ئاخوندی و گۆڕینی ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پیداگرییی لەسەر گەڕانەوەی بارمتەکان و نەهێشتنی حەماس کردەوە.ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتوبری ٢٠٢٣، وتی، هەرکەسێک دەست لە ئێمە بەرز بکاتەوە، گورزی تووندی بێ وێنەی لێدەدرێت، ئێمە بە ڕۆژانی چارەنووسسازدا تێدەپەڕین، بەردەوامیش دەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شەڕەکە.ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان و نەهێشتنی حەماس و دڵنیابوون لەوەی کە غەززە جارێکی تر هەڕەشە لە ئیسرائیل نەکاتەوە.

5 مانگ و 23 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناتانیاهۆ: میحوەری ڕژیمی ئێرانمان تێکشکاندو ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی

ناتانیاهۆ: میحوەری ڕژیمی ئێرانمان تێکشکاندو ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن