نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەنی ئێرانی لە دوێنێوە 2750 تمەن، واتە بە رێژەی 2.48% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.ەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرامبەر 113 هەزار و 850 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر تمەن لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 114 هەزار و 150 تمەن و کەمترین ئاستیشی 110 هەزار و 800 تمەن بووە.لە ماوەی یەک حەوتودا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 1.77% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ماوەی 6 مانگدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 12.89% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.بانکی ناوەندیی ئێران هەوڵدەدات لە رێگەی خستنەڕووی دراوی بیانییەوە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن کۆنترۆڵ بکات؛ بەڵام بەپێی بازرگانانی دراو لە ئێران، هێشتا خواست بۆ کڕینی دۆلار لە بازاڕی دراوی ئێران بەرزە.