رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی دابەزاند.نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 51 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 55 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتوون لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانییەکان. بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەمڕۆ کابینەکەی کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی پلانەکە پەسند بکات.رێککەوتنەکە کە دەتوانێت کۆتایی بە دوو ساڵ جەنگ لە غەززە بهێنێت، دەبێتە هۆ بۆ کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان و بەوپێیەش کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت.