پیاوێکی ئێرانی بە تۆمەتی ساختەکردنی ناسنامەی پۆلیس لە تایلەند گیرا
پۆلیسی تایلەند ڕایگەیاند، پیاوێکی ئێرانییان لە شاری پاتایا بە تۆمەتی ساختەکردنی ناسنامەی پۆلیس و وەرگرتنی پارە بە زۆر لە دوو هاوڵاتی هیندی ڕاگەیاند. بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە کە تەمەنی ٤٣ ساڵە و ناوی نوورەدین مورتەزا ئیمانییە، بە هاوکاری کەسێکی دیکە لە یەکەمی ئۆکتۆبەردا ٣٠٠ دۆلاریان لە دوو پیاوی هیندی وەرگرتووە.کامێرای چاودێری نیشانیداوە کە ناوبراو دوای وەرگرتنی پارەکە، لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕیویەتی و پاشان بە تاکسی گەڕاوەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی. پۆلیس ڕایگەیاند کە زیاتر لە مانگێکە ماوەی ڤیزای ئەم تۆمەتبارە بەسەرچووە.