نوسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "حكومه‌ت چوارچێوه‌یه‌كی بۆ ئازادكردنی هه‌مو بارمته‌كان په‌سه‌ندكردوه، جا به زیندوی بێت یان مردو". كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، به په‌سه‌ندكردنی قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنی غه‌ززه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئاگربه‌ست ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌وته‌ی شۆش بێدرۆسیان وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل، ڕێككه‌وتنه‌كه "له ماوه‌ی 24 سەعات" دوای په‌سه‌ندكردنی ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت حه‌ماس "هه‌مو بارمته‌كانمان ئازاد بكات، به زیندو و کوژراو، له ماوه‌ی زۆرترین 72 سەعات، پاشانیش ئاگربه‌سته‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، واته تا ڕۆژی دوشه‌ممه".