تیمێکی 200 سەربازیی ئەمریکی چاودێریی ئاگربەستی غەززە دەکات
بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بە میدیای ئەمریکیان راگەیاندووە، ئەدمیراڵ براد کوپەر، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی سپای ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم، لە قۆناخی یەکەمدا 200 سەربازیی ئەمریکی لەبەردەست دەبێت بۆ چاودێرییکردنی ئاگربەستەکە و دڵنیابوون لەوەی ئاگربەستەکە پێشێل نەکرێت.هەروەها ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە کردووە، فەرماندەی سەربازیی وڵاتانی میسر، قەتەر و تورکیا و رەنگە ئیمارات لەگەڵ ئەو تیمە سەربازییەی ئەمریکا چاودێریی پرۆسەکە بکەن، بەڵام بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی رایگەیاندووە "هیچ سەربازێکی ئەمریکی ناچێتە نێو کەرتی غەززەوە."