رۆژی هەینی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، جارێکی دیکە سێباستیان لوکۆرنۆی وەکو سەرۆکوەزیران دەستنیشان کردەوە، ئەمەش تەنیا 4 رۆژ دوای ئەوەی وازهێنانی خۆی لەو پۆستە راگەیاندبوو. راستڕۆکانیش دەڵێن، حکومەتەکەی ئەمجارەشی دەڕووخێنن.کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئێلیزێ) رایگەیاند، "سەرۆککۆمار بەڕێز سێباستیان لوکۆرنۆی وەکو سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرد و ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێسپارد." لوکۆرنۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، دەستنیشان کردنەوەکەی "وەکو ئەركێک" قبووڵ کردووە و وتیشی، "پێویستە کۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بهێنین" کە بەرۆکی فەرەنسای گرتووە.