حەماس هەر جۆرە سەرپەرشتییەکی بیانی بۆ غەززە رەتدەکاتەوه
پێچەوانەی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی هەینی حەماس و بەشێک لە گرووپە فەلەستینییەکانی دیکە ڕایەنگەیاند، رازی نابن هیچ هێز و لایەنێکی بیانی لە داهاتوودا سەرپەرشتیی کەرتی غەززە بکات و دەڵێن، بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە کارێکی تەواو نێوخۆیی فەلەستینییە.گرووپەکان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، "پیداگریی لە رەتکردنەوەی تەواوەتیی هەر سەرپەرشتییەکی بیانی دەکەینەوە