ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە هۆکارە کاریگەرەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕایگەیاند: حەماس "گۆشەگیر" بووە و تێگەیشتووە کە چیتر لەلایەن ئەکتەرەکانی وەک ڕژیمی ئاخوندی، حیزبوڵڵا و حوسییەکان پشتیوانی ناکرێ.لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بلینکن باسی لە "هیوا بۆ کۆتایی هاتن بە شەڕ"ی کرد و سپاسی دۆناڵد ترەمپ، ستیڤ ویتكاف و جەرد کوشنەری کرد کە "ڕۆڵیان لە گەیشتن بە ئاگربەست و دروستکردنی زەمینە بۆ ئاشتیی بەردەوام هەبووە”.هەروەها پیداگریی لەوه کردەوه که کردەوەکانی ئەم دوایییەی حکوومەتەکانی ناوچه و وڵاتانی عەرەبی و تورکیە نیشانی دا که بەردەوامبوونی دۆخی پێشوو قبوڵکراو نییه و ئەمەش بووەته هۆی دابڕانی سیاسی و ستراتیجیی حەماس.