چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خوێندن لە سایەی ڕژێمی ئاخوندی بووەتە کارەسات

خوێندن لە سایەی ڕژێمی ئاخوندی بووەتە کارەسات
خەبات میدیا

خوێندن لە سایەی ڕژێمی ئاخوندی بووەتە کارەسات

لە کاتێکدا ڕەزبەر، وەک مانگی دەستپێکی ساڵی خوێندن، بۆ زۆرێک لە منداڵانی جیهان هێمای خۆشەویستی و هیوایە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی قێزەونی ڕژیمی ئاخوندی، بۆ هەزاران قوتابی، بەتایبەتی لە سیستان و بەلۆچستان، مانگی رەزبەر دەستپێکی وەرزی شەرمەزاری حکومەتە لە هەژاری و نادادپەروەریدا. یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانی قۆناغی ئامادەیی لە زاهیدان، لە وتارێکی دڵتەزێندا باسی هەژاری پەروەردەیی و گوزەرانی قوتابیانی کردووە. ئەو دەڵێت زۆرێک لە خێزانەکان توانای پێدانی کرێی خوێندنگاکانیان نییە، تەنانەت کڕینی کتێب و دەفتەر بۆ زۆرێکیان مەحاڵە، و ژمارەیەک لە قوتابیان ناچارن دوای قۆناغی ناوەندی واز لە خوێندن بهێنن و بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی خێزانەکەیان ڕوو بکەنە کرێکاری. ئەو مامۆستایە پرسیار دەکات: "ئایا دابینکردنی خوێندنی بێبەرامبەر ئەرکی حکومەت نییە؟ بۆچی دەبێت هەژاری و بێتوانایی بەرپرسان، داهاتووی منداڵانی ئەو وڵاتە بسوتێنێت؟"لە کاتێکدا ملیارەها تمەن لە بودجەی وڵات خەرجی دەزگا پڕوپاگەندەیی، ئایینی و سەربازییەکان دەکرێت، قوتابخانەکانی ناوچە بێبەشەکان هەروا بێ سەقف، بێ مامۆستا و بێ هیوا ماونەتەوە. قوتابیان لە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات لە پۆلانێکدا دەخوێنن کە زیاتر لە پەناگە دەچن تاوەکو قوتابخانە. ئەو گێڕانەوەیەی زاهیدان تەنها نموونەیەک نییە؛ دەنگی هەزاران مامۆستایە کە ساڵانێکە دەبینن چۆن زانست لە ئێراندا بووەتە کاڵایەکی لوکس و خوێندنی گشتی، قوربانی گەندەڵی، ڕانت و بێتوانایی پێکهاتەیی حکومەتە.

5 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندن لە سایەی ڕژێمی ئاخوندی بووەتە کارەسات

خوێندن لە سایەی ڕژێمی ئاخوندی بووەتە کارەسات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن