بێ مووچەیی روو لە سەربازانی ئەمریکا دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی دەرکردووە بەوەی حەوتویی داهاتوو مووچەی سەربازانی سپای ئەمریکا بدرێت، ئەوەش سەرەڕای بەردەوامیی داخستنی حکومەت، کە بەو هۆیەوە زۆربەی فەرمانبەرانی سڤیل و فیدراڵی ناچار بوون بەبێ مووچە کار بکەن.رۆژی شەممە ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، فەرمانی بە پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا کردووە سەرجەم ئەو پارەیەی پێنتاگۆن لەبەردەستیدایە، بەکاربهێنێت بۆ پێدانی مووچەی سەربازانی ئەمریکا لە بەرواری 15ی ئۆکتوبر.لەوبارەیەوە ترەمپ وتی، "رێگە نادەم دیموکراتەکان سپاکەمان و تەواوی ئاسایشی نەتەوەکەمان بە بارمتە بگرن، ئەمەش لە رێگەی داخستنی حکومەتەوە، کە مەترسیدارە."