رۆژی هەینی 10ـی ئۆکتۆبەری 2025، کاتێک بازاڕە داراییەکانی جیهان تووشی ناجێگیریی بوونەوە، بەهای پشکەکان، نەوتی خاو و تەنانەت دراوە دیجیتاڵییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆیەوە بینی بەڵام نرخی زێڕ وەک هەموو جارێک بووە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنەران و نرخەکەی هەڵکشا.بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ سەرووی چوار هەزار دۆلار پێشبینی جیاوازی دامەزراوە بانکییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێکیان پێشىینی دەکەن نرخی زێڕ بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و بگاتە چوار هەزار و 200 دۆلار، بەم ئاستە نرخی مسقاڵێک لە زێڕی عەیارە21 زیاتر لە 30 هەزار دیناری دیکەی بچێتە سەر.