ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "60خولەک"ـی کەناڵی CBS Newsـی ئەمەریکی، ڕایگەیاند، سوریە شایەنی ئەوەیە لە ئاسایش و ئارامیدا بژیت و پیداگریی کردەوە "ئەوە لە قازانجی ناوچەکە و جیهاندایە."سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، شەرع پەیامێکی دوولایەنەی نارد و وتی: "ئێمە لە دوای گەیشتنمان بۆ دیمەشق، هیچ هەنگاوێکی توندوتیژمان دژی ئیسرائیل نەناوە و نامانەوێت ببینە هەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتە یان هیچ وڵاتێکی دیکە."شەرع هۆشدارییەکی توندیشی دا سەبارەت بە بۆردومانکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی و وتی: "ئەمە بۆ ناردنی پەیام نەبوو، بەڵکو مەبەست لێی ڕاگەیاندنی جەنگ بوو."