ئاگربەستی غەززە لەلایەن هەر یەکە لە ئەمەریکا، قەتەر، تورکیە میسر، لە شرم شێخ واژۆ کرا، هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا وتی؛ قۆناغی دوواتر بنیاتنانەوەی کەرتی غەززەیە، دەشڵێت؛ ئیتر جەنگی سێیەمی جیهانیی ڕوو نادات. دووشەممە 13ی ئۆکتوبری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لووتکەی شرم شێخ تایبەت بە ئاگربەستی غەززە، لە کاتی واژۆ کردنی ئاگربەستەکە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرکردەی دەیان وڵاتان لێرە ئامادەن بۆ ئەوەی باس لە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین، هەروەها لە کۆتاییدا دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ، شەڕی غەززە کۆتایی هات؛ ئاماژەشی دا، ئاگربەستی غەززە زۆر گشتگیرە و باس لە هەموو یاسایەک دەکات.