حکومەتی مەکسیک رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لانیکەم 44 کەس دوای چەندین رۆژ لە بارانی بەخوڕ و لافاو لەو وڵاتەدا کوژراوان. بارانی بەخوڕ و زریانی پرسیلا و رەیمۆند بووە هۆی دروستبوونی قوڕ و لافاو لە پێنج ویلایەتدا. حکومەت لە راگەیێنراوێکدا وتی، 18 کەس لە ویلایەتی ڤێراکرۆز، 16 لە هیدالگۆ، نۆ لە پوێبلا و یەکێکیش لە کێرێتارۆ کوژراون.حکومەتی کلاودیا شینبۆم، سەرۆکی مەکسیک پلانی وەڵامدانەوەی بۆ پشتیوانیکردنی 139 شارۆچکەی زیانبەرکەوتوو داناوە.