مانگرتن لە خواردنی زیندانییانی قزڵحەسار لە ناڕەزایەتی بە شەپۆلی بەرفراوانی لەسێدارەدانەكان
لە ناڕەزایەتییەکدا بەرامبەر بە زیادبوونی شەپۆلی ئێعدامەکان لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، زیندانییانی بەندی ٢ی بەندیخانەی قزڵحەسار لە شاری کەرەج، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مانیان لەخواردن گرت. ئەو مانگرتنە هاوکات بوو لەگەڵ گواستنەوەی ١٦ زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان و وەک هێمای تووڕەیی زیندانییەکان لە بەرامبەر “ماشینی کوشتن” وەسف کراوە. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گواستنەوەکان بەشێکن لە ڕەوتی پەرەسەندنی لەسێدارەدان لە زیندانی قزڵحەسار، کە زیندانێکە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەیان كەس تێیدا لەسێدارە دراون.