کەناڵی گشتیی ئیسرائیل "کان" ، ڕایگەیاند، دوای گەڕاندنەوەی چوار بارمتەی دیکە، ئیسرائیل بڕیاریداوە بەردەوام بێت لەسەر کردنەوەی دەروازەی ڕەفح و ڕێگەدان بە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل لەو ڕێوشوێنانە پاشگەز بووەتەوە کە پلانی بۆ سزادانی حەماس دانابوو، دیارترینیان کەمکردنەوەی ژمارەی بارهەڵگرەکانی هاوکاریی بوو بۆ نیوە. بڕیارە ئەمڕۆ 600 بارهەڵگری فریاگوزاری لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە بچنە ناو کەرتی غەززە.