ترەمپ رایگەیاند، بەخشەرێکی زۆر دەوڵەمەند لەکاتی داخستنی حکومەتدا، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی مووچەی سەربازانی سپای ئەمریکا، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو کەسە دەوڵەمەندەوە بدات یان ناسنامەی ئاشکرا بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ خافیێر میلی، سەرۆکی ئەرجەنتین لە کۆشکی سپی، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "لە راستیدا پیاوێک هەیە و کەسێکی زۆر دەوڵەمەندە، پێیڕاگەیاندم ئەگەر پارە پێویست بێت یان کورتهێنانی پارەی سەربازەکان هەبێت من ئامادەم بیدەم."