ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئهمڕۆ چوارشەممە پیرۆزبایی لە ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سوریە کرد بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سوریە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، پوتن ئامادەیی مۆسکۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیاند، هاوکات سەرۆکی سوریە پیداگریی لەوەکردەوە کە سەقامگیری سوریە پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەیی و جیهانییەوە.ئهحمهد شهرع ئهمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕوسیا، کە یەکەمین سەردانە لە دوای هاتنە سەرکاری پاش ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی جینیوریی ساڵی ڕابردودا، بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سەبارەت بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش وتوێژ دەکات.