سهرۆك وهزیرانی بریتانیا ڕایگهیاند، داونینگ ستریت لێدوانێکی شایەتحاڵی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە کە وەک ناوەندی بڕیاری کشانەوەی تۆمەتی سیخوڕیکردن لە دژی دو پیاوی بریتانی سەیر دەکرێت.كیهر ستامهر، سهرۆك وهزیرانی بریتانیا له بەیاننامەیەكدا ڕایگهیاند، "شەوی ڕابردو، دەزگای داواکاری گشتی ڕونیکردەوە کە بە بۆچونی ئەوان بڕیاری بڵاوکردنەوەی لێدوانی شایەتحاڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت، بۆیە ئەم بەیانییە بە وردی ئەم پرسیارەم لەبەرچاو گرتوە و دوای ڕاوێژکاری یاسایی بڕیارمداوە بەیاننامەی شایەتحاڵەکان بڵاوبکەمەوە".