مانگرتن لە خواردنی زیندانییانی زیندانی قزڵحەسار لە کەرەج پێنجەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاندووە و بەرپرسانی زیندانیش بە بەکارهێنانی ئامێری پارازیت پەیوەندیی تەلەفۆنیی زیندانییەکانیان تێک داوە بۆ ئەوەی هەواڵی مانگرتنەکە بڵاو نەبێتەوە.ئەو مانگرتنە لە ٢١ی ڕەزبەردا و لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانەکان دەستی
پێکرد و زۆربەی بەشداربووانی مانگرتنەکە ئەو بەندکراوانە بوون کە سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.