پوتن: بەمەرج جەنگ ڕادەگرم
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی نوێی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەم دواییەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، ئاشکرا کرد.بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە لە دوو بەرپرسی باڵای ئاگادار لە گفتوگۆکەوە وەریگرتووە، پوتن وەک مەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، داوای کردووە ئۆکراین دەستبەرداری تەواوی هەرێمی دۆنێتسک بێت، کە ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.سەرچاوەکان، ڕایانگەیاندووە، پیداگریی پوتن لەسەر دۆنێتسک نیشانەی ئەوەیە لە داواکارییەکانی پێشووی پاشەکشە ناکات، ئەمەش پێچەوانەی ئەو گەشبینییەیە کە ترەمپ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیەتی.