کوژرانی کەسایەتیەکی دیاری بەلووچ لە ئێرانشار
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٤، مەلا کەمال سەڵاح زەهی، لە کەسایەتیە دیار و كاریگەرەكانی خێڵی سەلاح زەهی و دانیشتووی شارستانی سەرباز، لە نزیک ئاجەر لە شارستانی ئێرانشار لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.بەپێی زانیارییەکانی حال وەش، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، چەکدارێکی نەناسراو ڕاستەوخۆ تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەی مەلا کەمال سەڵاح زەهی کردووە و کوشتوویەتی. لە کاتی تەقەکردنەکەدا، کوڕەکەی کە ئەویش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. هەروەها سەرنشینێکی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی ڕزگاری بووە.