بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لەکاتی نیشتنەوەدا لە هۆنگ کۆنگ لە رێڕەوەکەی لایدا و کەوتە نێو دەریا. بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ، فڕۆکەکە لە دووبەیی ئیماراتەوە هاتبوو و سەعات 03:50ی بەیانی بە کاتی نێوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هۆنگ کۆنگ دەنیشتەوە.چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەکە رزگارکران و گەیێندرانە نەخۆشخانە. راپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیس دەڵێن، دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلێکی خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکەدا کوژراوان.