سەرۆکى ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تروس سۆشیاڵ، ئاماژەى بەوەکردووە، گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکى کۆڵۆمبیا، تۆمەتبارە بە پشتیوانیکردن لە بەرهەمهێنانى ماددەى هۆشبەر لە وڵاتەکەى، لەبەرئەوە ئەمریکا پارە و یارمەتییەکانى بۆ وڵاتەکەى ڕادەگرێت.ترەمپ، ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە چیدیکە هاوکاریی دارایی بۆ کۆڵۆمبیا نانێرن، بەوتەى ترەمپ، "پێترۆ بە تووندى هانى بەرهەمهێنانى دەرمان و ماددەى هۆشبەر لە وڵاتەکەى دەدات".