چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی زیندانیانی قزلحەسار بە ئامانج گەیشت

مانگرتنی زیندانیانی قزلحەسار بە ئامانج گەیشت
خەبات میدیا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە سەرکەوتنێکی کاتی بۆ مافی زیندانیان، مانگرتنی بەرفراوانی زیندانیانی گرتووخانەی قزلحەساری کەرەج، کە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر شەپۆلی بێوێنەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران دەستی پێکردبوو، دوای شەش ڕۆژ کۆتایی هات.ئەو مانگرتنە کە لە نیوەڕۆی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەرەوە بە گواستنەوەی ١٦ زیندانی بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان دەستی پکرد، بە خێرایی بۆ زیاتر لە ١٥٠٠ زیندانی لە بەندەکانی جیاوازدا بڵاوبووەوە و سەرنجی جیهانی بۆ دۆخی کارەساتباری مافەکانی مرۆڤ لە گرتووخانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ڕاکێشا.زیندانیان، بە دروشمی ناڕەزایەتی دژی "ماشینی کوشتار"ی ڕژێم، ویدیۆیان لەناو زیندانەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای پشتیوانی خێرایان لە خەڵکی ئێران و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرد.خێزانەکانی زیندانیانیش لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم گرتووخانەی قزلحەسار و مجلسی ڕژیمی ئێران، کاردانەوەیان بەرامبەر جێبەجێکردنی حوکمەکانی لەسێدارەدان نیشاندا و داوای وەستاندنی دەستبەجێی ئەو پڕۆسەیەیان کرد.لە کۆتاییدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، بەرپرسانی قەزایی بە بەڵێنی هەڵپەساردنی کاتیی جێبەجێکردنی حوکمەکانی لەسێدارەدان بۆ ماوەی لانیکەم شەش مانگ، کۆتاییان بە مانگرتنی زیندانیان هێنا.

5 مانگ و 11 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی زیندانیانی قزلحەسار بە ئامانج گەیشت

مانگرتنی زیندانیانی قزلحەسار بە ئامانج گەیشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن