ئیحسان فەریدی، خوێندکاری تەمەن 22 ساڵ کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لە سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی تەورێز و هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی لەبەردەستدا نییە. ناوبراو پێشتر لەلایەن بیدادگای بەناو شۆڕشەوە بە تۆمەتی لکیندراوی "افساد فیالارض" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو و سزاکەی تا ئێستا سێ جار لە دادگای باڵای ڕژیمی ئاخوندی پەسەند کراوەتەو.پەروین حەیاتی، دایکی ئیحسان فەریدی، ڕۆژی دووشەممە 28ی ئۆکتۆبەر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئینستاگرامەکەی نووسی: "سێ ڕۆژە هیچ هەواڵێک لە کوڕەکەم ئیحسان نییە. دوای بەدواداچوونی زۆر زانیمان کە ئیحسان براوەتە بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی تەورێز."دایکی ئەو زیندانییە سیاسییە کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، پێشتر لە 22ی ئۆکتۆبەردا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک وتبووی: "ئیحسان کاتێک گیرا کەمتر لە 20 ساڵ بوو و ئێستا 17 مانگە لە پشت شیشەکانی زیندان، بە ئومێد و دڵەڕاوکێ و ترس و بەڵێن، ژیان و مردن هەناسە دەدات."ئەو تۆمەتی "افساد فیالارض"ی دژی کوڕەکەی بە نادادپەروەرانە ناوبرد و داوای کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەرییەی کرد