هەوڵگریی رووسیا بۆ پڕکردنی ئەورووپا لە کۆچەران کار لەگەڵ قاچاخچییەکان دەکات
رۆژی یەکشەممە، رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات چۆن دەزگای هەواڵگرییەکانی رووسیا هاوکاری باندە قاچاخچییەکان و کۆچەران دەکەن سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگەی سەلامەت و بێ کێشە تاوەکو خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا و خۆیان لە دیپۆرتکردنەوە بدزنەوە. دانیاڵ میتۆڤ، وەزیری ناوخۆی بولغارستان کە بڕیارە حەوتووی داهاتوو بەشداری لووتکەی لەندەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچەران بکات، راگەیاندووە رووسیا لەگەڵ گرووپەکانی بەقاچاخبردنی مرۆڤ کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەورووپا پڕ بکات لە کۆچەران.