دەست بە رووخاندنی بەشێکی کۆشکی سپی کراوە
بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەست بە رووخاندنی بەشێکی کۆشکی سپی کراوە، بۆ ئەوەی هۆڵێکی نوێی بۆنە و ئاهەنگەکان دروست بکات. لە رۆژی دووشەممەوە کرێکاران دەستیانکردووە بە رووخاندنی بەشێک لە باڵی رۆژهەڵاتی کۆشکەکە.ترەمپ، سەرمایەدارە گەورەکەی پێشووی بواری خانووبەرە رایگەیاند، بە فەرمی کارکردن بۆ دروستکردنی هۆڵێکی گەورەی ئاهەنگەکان بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار دەستیپێکردووە.باڵەخانەی باڵی رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی بە ئامێری بڕینی کۆنکرێت و ئاسن، رووخێنراوە.