دۆسیەی ڕژیمی ئاخوندی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش
لە کاتێکدا کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی هەوڵ دەدەن بە ئینکاری و پێدانی زانیاریی چەواشەکارانە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی گەڕانەوەی گەمارۆکان، كاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی هەبێت و لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕێبازێکی ناڕوونیان گرتۆتەبەر، لۆڕێنس نۆرمن، پەیامنێری وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە ساڵانێکە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ڕژیمی ئاخوندی دەکات، دەڵێت کە پێیان وتراوە ئەگەر ڕژیمی ئێران هاوکاری نەکات، ئەورووپا ڕەنگە لە مانگی خەزەڵوەردا دۆسیەی ڕژیمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بنێرێ.نۆرمن پیداگریی لەوە کردەوە کە ڕەنگە ڕژیمی ئاخوندی بیەوێت وا نیشان بدات کە کێشەکە یەکلایی بووەتەوە، بەڵام وا نییە. بە وتەی نۆرمن، پێویستە ئەوەمان بیربێت کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان ١٢ مانگیان لەبەردەمدایە كە بڕیارنامەیەی پابەندنەبوونی ڕژیمی ئاخوندی بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بكات.