حکوومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیی داوە، سڕینەوەی دەستهی تەحریر شام لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان ڕێگە خۆش دەکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی سوریەبه سهرۆكایهتیی ئهحمهد شهرع، كه پێشتر سهرۆكی ئهو دهسته چهكدارییه بووه. باسی لەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ لەناوبردنی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی ئەسەد بە هاوکاری لەگەڵ سوریە حکوومەتی بەریتانیا دەشڵێت: لە فشار کردن بۆ پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەردەوام دەبێت و حکوومەتی سوریە لە چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گێڕانەوەی سەقامگیری لە سوریە و ناوچەکە بە گشتیی بەرپرسیار دەکات..