بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیڕان و کوردستانی ئیران، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بەناوەکانی شەهرام میرزایی تەمەن ۳۱ ساڵ، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوبانگ نادیار)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» گیرابون و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.هیشتا ، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی بڵاو نەکراوەتەوە.