درەنگانی شەوی سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025، دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەت بە دەستەکە ڕایگەیاند، لەو هێرشەدا توانراوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی تێپەڕێندرێت و کارگەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی ماددەی کیمیایی بە ئامانج بگرن، کە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی بارووت و تەقەمەنیی و سووتەمەنی مووشەک بووە.ستۆرم شادۆ مووشەکێکی جۆری کرووزی دروستکراوی ئینگلیزی - فەرەنسییە، کە توانای بڕینی 250 کیلۆمەتری هەیە و فەرەنسییەکان ناویان ناوە «سکالپ»، هەروەها یەکێکە لەو مووشەکە نموونەیانەی بۆ تێکشکاندنی کۆگاکانی تەقەمەنی بەکار دەهێنرێت.