چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ: نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم بە کۆبوونەوەی بێسوود

ترەمپ: نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم بە کۆبوونەوەی بێسوود
خەبات میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕاگەیاند. ترەمپ پیداگریی لەوە کردەوە کە نایەوێت کات بە کۆبوونەوەیەکەوە بەفیڕۆ بدات کە هیچ سوودێکی نەبێت و لە هەمان کاتدا پێشنیاری خۆی بۆ چارەسەری شەڕی ئۆکراین خستەڕوو.سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین، ترەمپ ڕایگەیاند، کە چارەسەر بریتییە لەوەی هەردوو لایەنی جەنگەکە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بکشێنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنی ئاشتیی باش کراوە، بەڵام بۆ دۆخی ئۆکراین ئەم هەنگاوە بە پێویست دەزانێت.

5 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ: نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم بە کۆبوونەوەی بێسوود

ترەمپ: نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم بە کۆبوونەوەی بێسوود



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن