شەپۆلێكی باران بارین بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە. ئەمە یەكەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵە و لە دوێنێ شەوەوە، نەغەدە، شنۆ، ورمێ، مەهاباد و ناوچەكانی باكووری ورمێی گرتووەتەوە.هاوکات لەگەڵ یەكەم بارانی ئەمساڵ، لە مەهاباد لافاو هەستاوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێكەوتووەتەوە كە لایەنە بەرپرسەكان نەیانتوانیوە كێشەی ئاوەڕۆی شار چارەسەر بكەن.