بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەهۆی پێکدادانی سەختی دوو ئۆتۆمبێلی سەمەند لەسەر ڕێگای ڕەمێشك بۆ فەنوج، لە نزیک گوندی سۆورگا لە ناوچەی کەتیج لە شارستانی فەنوج، شەش هاووڵاتیی بەلووچ بەهۆی سووتان لە نێو ئاگردا کوژران. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە توندی ئاگرەکە ئەوەندە زۆر بووە کە خەڵك نەیانتوانیوە تەرمی قوربانییەکان لە ئۆتۆمبێلەکان پێش ئەوەی بە تەواوی بسووستێن دەربهێنن. هیشتا ناسنامەی قوربانییەكان دیار نییە.