گیرانی ٣١ چالاکی سیاسی و مەدەنی لە کوردستانی ئێران
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا، واتە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٤دا، ٣١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردوستانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کەسانە بە چەند تۆمەتێکی لکێندراو وەک، چالاکیی نایاسایی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی و سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، گیراون و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم کراون کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان و چارەنووسیان ناڕوونە.