حەوتویی داهاتوو هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین کۆدەبنەوە
کارۆلاین لێڤیت، وتەبێژی کوشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شی جین پینگ، کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەن.وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا، کۆبوونەوەکەی ترەمپ و شی جین پینگ لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، لە کۆریای باشوور بەڕێوە دەچێت.کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک لە کاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات تا دێت زیاتر دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەوپەڕی خراپی دان.