پوتین: بە مووشەکی تۆماهۆک هێرشمان بکرێتە سەر، وەڵامێکی دەمکوتکارمان دەبێت
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەگەر مووشەکی تۆماهۆک بۆ بە ئامانجگرتنی خاکی ڕووسیا بەکار بهێنرێت، وەڵامێکی زۆر بەهێزمان دەبێت، بە دڵناییەوە جیددی و دەمکوتکارانە دەبێت.سەرۆکی ڕووسیا، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکراین هەوڵێکی نوێیە بۆ زیادکردن و پەرەسەندن و گرژییەکان.