نوێنەرایەتیی وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد كە ڕژیمی ئاخوندی ئێران ناچار بکات دەستێوەردانەكانی لە ناوچەکەدا ڕابگرێت.بەیاننامەكە پیداگریی لەوە دەکاتەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبێ لە "بەڵێنی درۆیینی ئینقلاب" و تەماحە ناوچەییەکانی خۆی دەست بكێشێتەوە و لە جیاتی درێژەدان بە ڕێبازی ئێستای، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە لەگەڵ ئەمریكادا بکات.لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ ڕژیمی ئاخوندی ناچار بکات کە خۆی لە دەستێوەردان لە سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکە بەدوور بگرێت و ڕێگای وتووێژ بۆ قازانجەکانی گەلانی ئێران و سەقامگیریی ناوچەکە هەڵبژێرێت.