داوای لێبوردنی ساختەی سەربازی سنووری میەلەك بۆ دامرکاندنەوەی تووڕەییی بەلووچەکان سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەلوچستان پیداگریان لەوە کردووەتەوە کە ڤیدیۆی داوای لێبوردنەکە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ بەکرێگیراوانی ئیتلاعات و پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و ئەرتەش دروست كراوە، بۆ ئەوەی گێڕانەوەی ڕووداوەکە بە قازانجی حکوومەت بگۆڕێ.ڕۆژی ١ی خەزەڵوەر، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە كە سەربازێكی وەزیفی لە سنووری میلك لە بەلووچستان، دوو ژنی بەساڵاچوو دەداتە بەر لێدان و سووكایەتییان پێ دەكات.