بڕیاری لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی ئیحسان ئەفەراشتە
بەپێی زانیارییەکان ، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین جارێکی دیکە بڕیاریانداوە ئەحسان ئەفراشتە، زیندانی سیاسیی سزادراو بە سێدارە، بگوازنەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی، بەڵام ئەم بڕیارە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی زیندانیانی بەندی حەوتی زیندانی ئێڤین بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاندووە کە بڕیارە حوکمی لەسێدارەدانی ئەحسان ئەفراشتە یەکشەممەی داهاتوو جێبەجێ بکرێت و پیداگریی لەوە کردووەتەوە کە ئەمجارە پاسەوان بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی ئەم زیندانییە و تەلەفۆنی هەموو زیندانییەکان دەبڕدرێت.بەپێی زانیارییەکان، زیندانیانی سیاسیی ڕۆژی پێنجشەممە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم بابەتە، لە وەرگرتنی خواردن خۆیان بوارد.