حەسەن بەهاری بە بارمتە ئازاد دەکرێت
بەپێی ڕاپۆرتی تەشکیلاتی ناوخۆ بە خەباتمێدیا، حەسەن بەهاری، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە بەبڕی دوو ملیار تمەن، بە پێبەندی ئلێکترۆنی و بەندکران لە ماڵەوه، دەبێ ماوەی ۷ ساڵە کە لە سزا داسەپاوەکەی ماوە، تێپەڕ بکات.
حەسەن بەهاری ماوەی چەند ساڵە کە بەهۆی نەخۆشینی شەکرە، فشاری خوێن و دیسکی مل، داوای پێڕاگەیشتنی پزشکی دەکرد کە لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕێگری لێدەکرا. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی فشاری میدیاکان و بەدواداچوونی خانەوادەکەی، بڕیاری تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانی لە ماڵەوە دراوە.